" ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارتی نوێی حکومەتە بۆ زەوتکردنی موچە و بێدەنگکردنی هاوڵاتییان "

لە بەیانێکدا ژمارەیەک چالاکوان و ڕۆنامەنووس بە ناونیشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارتی نوێی حکومەتە بۆ زەوتکردنی موچە و بێدەنگکردنی هاوڵاتییان، داوا لە حکومەت دەکەن کە بە هیچ جۆرێک نەخۆشی و قەەغەکردنی هاتوچۆ نەکرێتە پاساوی دواخستنی موچە و دۆزینەوەی ئامرازی گونجاو بۆ دابەشکردنی موچە یەکێکە لە ئەرکە سەرەتاییەکانی هەر حکومەتێک.
 
لە بەیانەکەدا هاتووە كە ژمارەیان ٩٥ کەسە دەڵێن" دوای تێپەڕبونی زیاتر لە چارەکە سەدەیەک بەسەر شکستی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا، ئێستا ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی هەستیاردا ڕاوەستاوین".

 

لە بەیانەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" بە هیچ جۆرێک نەخۆشی و قەەغەکردنی هاتوچۆ نەکرێتە پاساوی دواخستنی موچە و دۆزینەوەی ئامرازی گونجاو بۆ دابشکردنی موچە یەکێکە لە ئەرکە سەرەتاییەکانی هەر حکومەتێک".

 

دەقی بەیانەکە بەم شێوەیەیە: 

 

لەو کاتەی سەرجەمی مرۆڤایەتیی و حکومەت کان سەرقاڵی پاراستنی ژیان و کەرامەتی هاوڵاتیانییانن و شەڕی سەرسەختی کۆڕۆنا ڤایرۆس دەکەن و شەرمەزاری دەردەبڕن لە بەرانبەر لاوازی و دەستەوەسانبونییان، لێرە وەک تەنیا نمونەی ناوازەی جیهان لەم هەرێمەی خۆمان حکومەت، تا ئەوپەڕیی بێباکی و نابەرپرسیارێتی سەیری ژیان و کەرامەتی هاوڵاتییان دەکات. دواخستنی موچە و نەبونی زەمانەت بۆ پابەندبونی حکومەت بە خەرجکردنی مانگانەی موچەو گرتن و سزادانی ڕۆژنامەنوسان لەسەر داواکردنی مافی خەڵک و گوێنەدان بە گوزەران و بژێوی ئەوانەی قوتی ڕۆژانەیان لەسەر کار و کاسبییان وەستاوە، بەڵگەی حاشا هەڵنەگری نابەرپرسیارێتی حکومەت و پارتەکانی پێکهێنەرێتی...
لە ئێستادا سەرباری خراپی ڕەوشی تەندروستیی بەگشتی و لاوازی کەرتی تەندروستی لە هەرێمدا، دەسەڵاتدارانی هەرێم سڵ ناکەنەوە لە دوبارە سود  وەرگرتن، لە ئافات و شەڕ و کارەساتە سروشتییەکان، هەروەک چۆن شەڕی داعش بوە بەهانەی پاشەکەوتی موچە و برسییکردنی خەڵک، وا ئێستاش کۆرۆنا و کەرەنتینی هاوڵاتییان بوەتە بیانویەکی دیکەی حکومەت بۆ دواخستنی موچە و خۆ گێلکردن، لەبەرانبەر کاسبکارانی کەرەنتینکراو.
ئیستیفزازکردنی هاوڵاتییان و بەردەوامبون لەسەر برسیکردن و بێدەنگکردنی خەڵک لێکەوتەی کارەساتباری دەبێ، و نە قۆناغەکە و نە توانای دارایی و تەندروستیی حکومەت ئەو پێگە بەهێزەیان ناداتێ بەردەوام بن لەسەر سیاسەتی شکست خواردوی پێشویان، بۆیە داواکارین:
  ١.بە هیچ جۆرێک نەخۆشی و قەەغەکردنی هاتوچۆ نەکرێتە پاساوی دواخستنی موچە و دۆزینەوەی ئامرازی گونجاو بۆ دابشکردنی موچە یەکێکە لە ئەرکە سەرەتاییەکانی هەر حکومەتێک.
٢. دوای دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ ساڵی ڕابردوو ،ڕاستەوخۆ دەستبکرێتەوە بە دابەشکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران و حکومەت ڕێوشوێنێکی گونجاو بگرێتە بەر بۆدابەشکردنی مانگانەی موچە بێ پەنابردن بۆ کەرتی تایبەت و دەوەڵەمەندکردنی کۆمپانیاکانی حیزب .
٣. حکومەت ئەرکی بژێوی ئەو خێزانانە بگرێتە ئەستۆ، کە موچەخۆرنین و بەهۆی پابەندبونیان بە ڕێنماییە تەندروستیەکان لە ماڵ دانیشتون و کارو کاسبی ڕۆژانەیان پەکی کەوتوە .
٤. هەر ڕۆژنامەنوس و هاوڵاتییەک لەسەر داواکردنی مافی ڕەوای خەڵک دەستگیر کراون، ئازادبکرێن.
وەڵام نەدانەوەی حکومەت و پشتگوێخستنی دۆخەکە پەرچەکرداری خراپ بەدوای خۆیدا دێنێ، بەمە حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەکات ئەوەی کراوە لە خۆپارێزی و هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی و هێزەکانی ئاسایش و ناخۆ و ئەرک و ماندوبونی هەموو ئەوانەی دڵسۆزانە لەبەرەی پێشەوەی جەنگی کۆرۆنان، بەهەدەر بڕوات و حکومەت، هاوڵاتیان دەخاتە بەردەم دوو بژاردەی مردن، یان لە سەر شەقام بە کۆڕۆنا یان لەناو ناوماڵەکانیان لە برسان، کە هەردوو بژاردەکە بۆ خەڵک هەمان ئەنجامی دەبێت.
 
١. هەڵشۆ عبدالفتاح             چالاکوانی مەدەنی
٢. هادی حمە رشید            چالاکوانی مەدەنی
٣. نزار محەمەد                        چالاکوانی مەدەنی
٤. د. رعد رفعت                        مامۆستای زانکۆ
٥. د. شێرکۆ محمد امین                 پەرلەمانتاری پێشوی پەرلەمان              
٦. عبدوڵای مەلا نوری                   پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان
٧. ئیدریس محمد رضا                      ئەندازیار
٨. دانا عەبدول                              مامۆستا
٩. بەهمەن ئەحمەد                       مامۆستا                    
١٠. بەیان مانی                             هەنەرمەند
١١. بارزان شەلال                         مامۆستا/ کۆیە
١٢. فەرەیدون مامەند نەسرەدین       مامۆستا/ کۆیە
١٣. بڕوا ڕەسول                            مامۆستای زانکۆ/ کۆیە
١٤. عەباس قادر عەبدوڵا                 مافناس/ کۆیە
١٥. ئارام ڕەسول ئەحمەد               فەرمانبەر/ کۆیە
١٦. هەڵمەت سمایل                     خانەنشین/ کۆیە
١٧. شاناز رمزی هیرانی                 نوسەر
١٨ .محەمەد مەعروف                     پارێزەر
١٩ . کارزان فازل                           پارێزەر
٢٠ . د.موئمن زەڵمی                     مامۆستای زانکۆ
٢١ . د. ئیسماعیل نامیق                 مامۆستای زانکۆ
٢٢ . عبدالرزاق شەریف
٢٣ . ڕازاو محمود                       مافناس
٢٤ . گەشە دارا                        مافناس
٢٥ .د.چۆمان هەردی               نوسەر و لێکۆڵەر
٢٦ .ابوبەکر هەڵەدنی                پەرلەمانتاری کوردستان
٢٧ .شێرکۆ کرمانج                    نوسەر
٢٨ .د. محەمەد کەیانی              پەرلەمانتاری پێشوی عیراق
٢٩ .سەرگوڵ قەرەداغی            پارێزەر
٣٠ . بەهار مونزیر                    چالاکوانی مەیدانی ژنان
٣١ . هەڵاڵە رافیع                   بەرپرسی سەنتەری نینا
٣٢ . کنێر عەبدوڵا                   نوسەر
٣٣ .سەیران عەبدوڵا               کۆمەڵناس
٣٤ . قوبادی جەلیزادە              شاعیر
٣٥ . بەکر حمە سدیق             پارێزەر
٣٦ . عوسمان گوڵپی              مامۆستا
٣٧ . هیوا سلیم                    چالاکوانی مەدەنی
٣٨. د.سەروەر عبدالرحمن       سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و    گەشەپێدان  
٣٩ .بابان جعفر                     چالاکوانی مەدەنی
٤٠ . د. محەمەد علی            مامۆستای زانکۆ
٤٢ .هێمن باقر                     ڕۆژنامەنوس
٤٤ . کمال رەئوف                  ڕۆژنامەنوس
٤٥ .نیاز عەبدوڵا                   ڕۆژنامەنوس
٤٦ . سیروان غەریب               ڕۆژنامەنوس
٤٧ . ڕێبین ڕەسوڵ                 ڕۆژنامەنوس
٤٨ .هاژە سلیمان مستەفا        پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان
٤٩ . شۆڕش خدر                   چالاکوانی مەدەنی
٥٠ . چۆمان محەمەد               پارێزەر
٥١ . ئیسماعیل گەڵاڵی           پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان
٥٣ سەرهەنگ فەرەج              پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان
٥٤ .عزیمە نجمەدین             پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان
٥٥ .شێرزاد حافز                    پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان
٥٦ .ئومێد حمە علی               پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان
٥٧ .زانا عبدالرحمن               پەرلەمانتاری پێشوی کورداتان
٥٨ . بێستون فایق                 پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان
٥٩ .شۆڕش خدر توفیق           پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان
٦٠ .پشتیوان علی محەمەد      مامۆستای زانکۆ
٦١ . ئارام قادر سابیر              مامۆستای زانکۆ
٦٢ . هاوکار حمد خدر             مامۆستای زانکۆ
٦٣ . کۆسرەت خدر بابەکر         مامۆستای زانکۆ
٦٤ . لەنجە عەبدوڵا              چالاکوانی مەدەنی
٦٥ . د.سەهل سابر               پزەشکی دەرمانسازی شارەزا
٦٦ . پەیمان عیزەدین             پارێزەر
٦٧ .ستارە عارف               چالاکوانی مەدەنی
٦٨ .تارا حسین                  جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری  ئازادی
٦٩. د.حلمی ڕەسول ڕەزا      مامۆستای زانکۆ
٧٠ .پەروین عزیز                  چالاکوانی مەدەنی
٧١ . بەختیار شێخ عوسمان
٧٢ . ئارام هادی                 ڕۆژنامەنوس
٧٣ . ڕێبین هەردی              نوسەر
٧٤ . د.ئەحمەد وەرتێی         پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان
٧٥ . ئارا رؤژبەیانی
٧٦ . ئاری باباب
٧٧ .علی حسین
٧٨ . م.محمد کاکە عبداللە
٧٩ .م.علی زەنگەنە
٨٠ .م. مشیر عارف
٨١ .م. نەوزاد محمد ئیبراهیم
٨٢ . عوسمان زیندانی
٨٣ . م.ڕوخۆش غفور
٨٤ . نامیق حاجی مستەفا
٨٥ .م. حامد خلیل
٨٦ .ناسک حمە غریب
٨٧ .گۆران قادر
٨٨ . ڕەنج عوسمان               چالاکوانی مەدەنی
٨٩ . نیشتیمان کمال             چالاکوانی مەدەنی
٩٠ .ئیسماعیل حەمە ڕەحیم     ڕۆژنامەنوس
٩١ .هیمداد محمود حمەسالح   مامۆستای زانکۆ
٩٢ . م.سلام عباس عزیز
٩٣. م.محەمەد سادق
٩٤ .میران شەوکەت
٩٥.سیوەیل عوسمان            پەرلەمانتاری خولی پێشوو



PM:11:26:26/03/2020