پەروەردەی عێراق بڕیاریدا سەرجەم قوتابیانی نۆ و دوازدە بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەن

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند" بریاردرا بەوەی سەرجەم خوێندکارانی ٩ی بنەرەتی و ١٢ی ئامادەیی بەشداری تاقینکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکان بکەن". 

 

بەپێی بڕیاری وەزیری پەروەردەی عێراق و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەنوسراوێك دوێنێ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیكردنەوەكانی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە كە سەرجەم قوتابیانی نۆی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی بەشداری تاقیكردنەوەكانی سەری ساڵ بكەن.

 

بەنوسراوی ٤٤٨٢ی وەزارەت و بە واژۆی  د.سها خەلیل، وەزیری پەروەردەی عێراق، بڕیاردراوە كە تاقیكردنەوەكانی(٢٠١٩_٢٠٢٠)سەرجەم خوێندكاران بەشداری تاقیكردنەوەكانی سەری ساڵ دەكەن.

 


PM:01:19:31/03/2020