وەزیری تەندروستی عێراق کاتی کۆتایی هاتنی کۆرۆنای راگەیاند

وەزیری تەندروستی عێراقی دەڵێت " ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ كراوە، بەڵام پێویستیمان بە كەمتر لە مانگێك هەیە بۆ ئەوەی دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە".


لە لێدوانێکدا د.جەعفەر عەلاوی وەزیری تەندروستی عێراقی " دەكرێت باری نائاسایی لە عێراق رابگەیەنرێت ، ئەگەر خەڵكانێكی زۆر پابەندی رێنماییەكان نەبن".


وەزیری تەندروستی دەڵێت " ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن، ئەوا ئێمە دەڵێین پێویستیمان بە كەمتر لە مانگێك هەیە و دۆخەكە تێدەپەرێنین، بەپێچەوانەوە كارەكەمان قورستر دەبێت".

 
لە عێراق تا ئێستا ٤٧٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٥٠ کەس مردوون و ١٧٠ کەس چاکبوونەتەوە.

 


PM:11:00:31/03/2020