ئەحلام كاتی دەستپێكردنەوەی عەرەب ئایدڵ ئاشكرا دەكات

گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئیماراتی، ئەحلام لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كاتی دەستپێكردنەوەی پرۆگرامی بەناوبانگی عەرەب ئایدڵ ئاشكرا دەكات.
ئەوگۆرانیبێژە لەتویتەكەیدا نوسیویەتی"عەرەب ئایدڵ مانگی 9 دەستپێدەكات بیرتان نەچێت".
ئەحلام دڵنیایی ئەوەی داوە كە لەو مانگەدا پرۆگرامەكە دەستپێدەكاتەوە.
وەرزی سێیەمی عەرەب ئایدڵ جیاوازە لەدوو وەرزەكەی رابردووی‌و لەبری راغب عەللامە، وائیل كفوری ئەندامی لیژنەی پرۆگرامەكەیە.



PM:08:07:07/05/2014