پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی روونكردنەوەیەك دەربارەی شایستەی دارایی وانەبێژان بڵاودەكاتەوە


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی روونكردنەوەیەكی دەربارەی شایستەی دارایی وانەبێژان بڵاوكردەوە و رایگەیاند" كە مافیان نافەوتێ".

دەقی روونكردنەوەكەی پەروەردەی رۆژئاوا بۆ وانەبێژانی سنووری پەروەردەكە:

بەڕێزان بە پێویستمانزانی ئاگادارتان بکەینەوە لە:

۱- سەبارەت بەدواکەوتنی شایستەداراییەکانتان پێتان ڕادەگەیەنین کەهۆکارەکەی ئاڵۆزی پڕکردنەوەی لیستەکان و ووردبینی و کارەکانی گەنجینەی سلێمانی وهەندێ جاریش دواخستنی کارەکانتان بووەلەلایەن چەند خوێندنگەیەکەوە، ئێمە دڵنیاتان دەکەین کە سەرجەم مافەداراییەکانتان پارێزراوەو نافەوتێ.

۲- سەبارەت بەدواکەوتنی کرێی وانەبێژی مانگەکانی ساڵی ۲۰۱۹ پێویستی بەڕەزامەندی نوێی وەزارەتی دارایی بووە کە چەند ڕۆژێک پێش ڕاگەیاندنی ئەم پشووانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕەزامەندی و ڕۆتیناتی لەتەواوبووندابوو بەڵام بەداخەوە پشووی ڕاگەیەندراو کارەکانتانی دواخست.

۳- بەڕێز وەزیری پەروەردە لەهەوڵدایە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لەلایەن وەزارەتەوە داوا لە (ژمێریاری وانەبێژی) سەرجەم پەروەردەکان کراوە کە زانیاری و ئاماری تەواوی وانەبێژان بنێرنەوە بۆئەومەبەستە.

٤- مەبەستمانە بڵێین کەتەنها پەروەردەی ڕۆژئاوانیە کە پارەی وانەبێژی بۆخەرج نەکراوە پێدەچێت لەهەندێ پەروەردە پارەی مانگێک پێشتر خەرجکرابێت ئەویش پەیوەندی بە ژمارەی وانەبێژانی ئەو پەروەردەیەوە هەیە.

٥ - سەبارەت بە تەواوکردنی ساڵی خوێندنیش هەروەک لەپەیامەکەی بەڕێز وەزیری پەروەردەدا هاتوە مافی وانەبێژان پارێزراو دەبێت لەڕووی کرێی وانەبێژیەوە.

لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆگشت لایەک...
ب.پەروەردەی ڕۆژئاوا
 


AM:09:04:03/04/2020