لە دەربەندیخان ٦١ گوومانلێکراو ئەنجامەکەی نێگەتیف بوو

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان رایگەیاند کە ئەنجامی ٦١ پشکنینی گومانلێکراو بەڤایرۆسی کۆرۆنا نێگەتیف دەرکەوت، واتە تووشبووی کۆرۆنا نییە.

 

ئەو شارۆچکەیەی دوو هەفتە لەمەوبەر بوو بەسەرچاوەی مەترسی بۆ پارێزگای سلێمانی بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات و ئەنجامی پشکنینی ٦١ گومانلێکراو نێگەتیف دەرچوو.

 

تەندروستی دەربەندیخان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە تەنها ٨ کەس لەنەخۆشخانە ماون و لە ژێر چارەسەردان.



PM:01:18:12/04/2020