لە دەربەندیخان تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند" حاڵەتێکی نوێی توشبون بە کۆرۆنا لە قەزای دەربەندیخان تۆمارکراوە".

 

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 65 ساڵە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە".

 



PM:10:13:13/04/2020