نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلیمانی ڕایگەیاند" لە كاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ دابەزینی نرخی بەنزین لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ هەر لیترێك لە بەنزینی جۆرەكانی سوپەر و محەسەن و نۆرماڵ ٢٥ دینار دادەبەزێت".
بڕیاریشە هەموو جۆرەکانی بەنزین بە ڕێژەیەکی دیاریکراو نرخەکەیان دادەبەزێنرێت، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە و هەروەها خواست لەسەر بەنزین لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە.
PM:05:07:14/04/2020