راگه‌یه‌ندراوی کۆتایی كۆنگره‌ی ئیسلامی دیموكراتی لە ئامەد
کۆنگره‌ی ئیسلامی دیموکراتی که به پێشنیاری عه‌بدوڵا ئۆجالان، له رۆژانی 10 و 11 ئه‌م مانگه له شاری ئامه‌دی باکوری کوردستان به‌رێوه‌چوو، ئه‌نجامنامه‌که‌ی له 14 خاڵ دا بۆ رایگشتی راگه‌یه‌ندرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی کۆنگره‌ی ئیسلامی دیموکراتی
ئێمه له‌ژێر چه‌تری کۆنگره‌ی ئیسلامی دیموکراتی کۆبووینه‌وه، هه‌روه‌ک له‌سوره‌تی مائیده ئایه‌تی (32) خودا ده‌فه‌رموێت ( کێ ده‌بێته هۆکاری له‌ده‌ستدانی ژیانی مرۆڤ، وه‌ک ئه‌وه وایه بۆته هۆکاری له‌ده‌ستدانی ژیانی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ) ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ ئاشتی کارده‌که‌ن و تێکۆشان ده‌که‌ن سڵاوی خودایان لێ بێت.
ئاشکرایه که توندوتیژی ، شه‌ڕ و پارچه‌کردن رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بێت، ئیدی جوگرافیای ئیسلامی خستۆته ناو کائۆسه‌وه . به‌ڵام ئیسلام راستیدا عه‌داله‌ت، ئاشتی و یه‌کسانی بۆ مرۆڤایه‌تی و یاسای گه‌ردوونی پێناسه ده‌کات. له بنیادنانه‌وه‌ی ئاشتییه‌کی هه‌میشه‌یدا، به‌پێویستی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ستیاری ئیسلامی و مرۆڤایه‌تییان هه‌یه، ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی په‌یمانی مه‌دینه رێبازێکی خه‌باتکردن هه‌ڵبژێرن . ئه‌مه ئاشکرا و روونه که هاوپه‌یمانی مه‌دینه هه‌موو ئه‌و گروپ و لایه‌ناننه‌ی له مه‌دینه ده‌ژیان دوای گفتوگۆ سه‌رجه‌م ماف و ئازادی ئه‌وان گه‌ره‌نتی کرا . کۆنگه‌ره‌که‌مان له‌چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی که رۆژی ئه‌مرۆمان بوونه‌ته رۆژه‌ڤ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان ، دیالۆگ ، پرس و رێبازی یاسایی وه‌ک هاوپه‌یمانیه‌کی مه‌دینه خۆی پێناسه ده‌کات .
1 ـــ زهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت که کۆمه‌ڵگاکان ده‌که‌نه دوژمنی یه‌کتر و بووه‌ته هۆکاری ئه‌و زیانانه‌ی که قوربانییان زۆره ، له‌به‌رده‌م ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی ده‌خوازن به ئاشتی و ئازادی بژین گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره‌ن . ئه‌مرۆ جوگرافیاکه‌مان رووبه‌روی قه‌یرانێکی مه‌زن بۆته‌وه که ئیتر ناتوانێت ئه‌و قه‌یرانه هه‌ڵبگرێت . بۆ ئه‌م دۆخه‌ش زیندووکردنه‌وه‌ی په‌یمانی مه‌دینه و بنیاتناننه‌وه‌ی ئومه‌ت بۆ ئێمه پێویستییه‌که .
2 ــ وشه‌ی ( ئومه‌ت ) که له‌ماده‌ی یه‌که‌می په‌یماننامه‌ی مه‌دینه‌دا هاتوه ، خاوه‌ن واتایه‌کی فره ناسنامه ، فره زمان و فره باوه‌ڕییه . ده‌بێت بۆچوونی سیاسی و باوه‌ڕی ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرن که ئومه‌ت له ئایینی جیاواز و مه‌زهه‌بی جیاواز ، باوه‌ڕی و ناسنامه‌ی جیاواز پێکدێت . له‌به‌کارهێنانی ماف و ئازادی بنه‌ره‌تی دا ، له ڕاده‌ربڕینی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵگاکاندا پاراستنی عه‌داله‌ت ، یه‌کسانی و ئازادی به رێکخستنکردنی سیسته‌می حقوقی که مافه‌کان بخاته ژێر گه‌ره‌نتییه‌وه پێویستیه‌کی ئیسلامه .
3 ــ جیاوازی زمان و ره‌نگه‌کان له‌ئایه‌ته‌کانی خودان له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه به‌کارهێنانی زمان گه‌ره‌نتی ماف و ئازادی کۆمه‌ڵگا ده‌کات . هه‌بوونی نه‌ته‌وه و زمان و کلتوور ئازادی مافێکه که خودا داویه‌تی . قبول ناکرێت که هیچ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کی سیاسی و شرۆڤه‌کارێکی ئایینی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه له‌مافه‌کانیان دوربخاته‌وه .
4 ــ گه‌لی کورد یه‌کێک له نه‌ته‌وه هه‌ره کۆنه‌کانه که‌له‌سه‌ر جوگرافیای خۆی ده‌ژیت و له‌سه‌ره‌تای مێژووه‌وه هه‌تا رۆژی ئه‌مرۆمان به‌ناوی ئایین و ئومه‌ت هه‌موو جۆره به‌رپرسیاری و فیداکاری به‌جێ هێناوه . بۆیه ده‌بێت ئومه‌تیش له‌به‌رامبه‌ر هێرشی ده‌سه‌ڵاتدارانی لایک ، نه‌ته‌وه ــ ده‌وڵه‌ت ، مه‌زهه‌ب په‌رست و نه‌ته‌وه‌په‌رست که مافه‌کانی کوردان پێشێل ده‌کات به‌رپرسیاری و فێداکارییه‌کانیان نیشان ده‌ده‌ن .
5 ــ ژنان که نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا پێکدێنن و نیوه‌که‌ی تریشیان هێناوه‌ته دنیاوه و به‌ڵام له گۆره‌پانی کۆمه‌ڵگا ، کلتوور ، سیاسی و ئابووری دوورخراونه‌ته‌وه . ئه‌مه ئاشکرایه که له‌ژیانی رۆژانه‌دا و به‌تایبه‌تیش له شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌کاندا شه‌ڕێکی قرێژله سه‌ر ژن و منداڵ به‌رێوه‌ده‌چێت . کۆنگره‌که‌مان به‌تایبه‌تی توند و تیژی ، ده‌ستدرێژی ، به‌زۆر به‌شوودان به‌منداڵی و هه‌موو جۆره توندوتیژیه‌ک که له‌لایه‌ن زهنیه‌تی پیاوسالاری و ده‌سه‌ڵاتداری به‌رێوه‌ده‌چێت ، ره‌تده‌کاته‌وه .
6 ــ به‌شداربوونی ژن له‌ناوکۆمه‌ڵگه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان له‌چاره‌سه‌ری کردنی ته‌واوی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌و شێوه‌یه‌یه . کۆنگره‌که‌مان به‌و تێگه‌یه و زانسته مافی ژنان و به‌رێوه‌به‌راتی له‌ته‌واوی دام و ده‌زگاکان به‌شێوه‌یه‌کی ئازاد په‌سه‌ند ده‌کات .
7 ــ گه‌لان له به‌کارهینانی مافه سروشتی ، یاسایی و سیاسیه‌کاندا که ئیسلام پێی به‌خشیون ، رووبه‌رووی توندوتیژی ، زوڵم و سێداره ده‌بنه‌وه . ئه‌و له سێداره دانانه‌ی که له ئێران ئه‌نجام ده‌درێن ، ئه‌و بریاری له سێداره‌دانانه‌ی که له میسر دراون ، ئه‌و بیری سیاسیه مه‌زهه‌بیه‌ی که له به‌حره‌ین و سعودیه هه‌یه ، هزری عه‌شیره‌تگه‌ری توند که له لیبیا و یه‌مه‌ن هه‌ن ، خه‌نجه‌ریکی مه‌زنه له دڵی کۆمه‌لگاکان دراون، بۆیه پێویسته سیاسیه‌کان له به‌رامبه‌ر داخوازی گه‌لان دا ده‌ست له توندوتیژی به‌ربدات.
8 ــ پێویسته ئه‌و ئیراده‌یه‌یی له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه نیشاندراوه ، له لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه به گرنگ ببینرێت . بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتیه‌کی هه‌میشه‌یی پێک‌بێت ، پێویسته له چوارچێوه‌ی په‌یماننامه‌ی مه‌دینه‌دا دانوستان پێک بێت، به‌و ئامانجه به‌شدارانی کۆنگره داوا له لایه‌نه ئیسلامیه‌کان ده‌که‌ن که به‌رپرسیارێتی خۆیان پێک‌بێنن و به شێوه‌یه‌کی چالاک به‌شداری له پێڤاژۆکه‌دا بکه‌ن. له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه تورکیا و سوریا و ئێراق و ئێران له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌داله‌ت و مافی ئازادی ئه‌رکێکه. له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگا ، گروپ و ده‌زگاکان وه‌ک وه‌ک ته‌شکیلاتی هاوکاری ئیسلامی و یه‌کێتی عه‌ره‌به‌کان ده‌بێت چالاکانه‌تر به‌شداری پرۆسه‌که ببن .
9 ــ ئه‌و شه‌ر و پێکدادانه‌ی که له سوریا و رۆژئاوا رووده‌ده‌ن هه‌ره‌شه‌ی مه‌زنن بۆ سه‌ر پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لان . بۆیه ئه‌م کۆنگره‌یه رایده‌گه‌یه‌نێت که هه‌موو ئه‌و رێکخراوانه‌ی به فه‌تواکانیان توندوتیژی ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌لاته سیاسیانه‌ی که پشتیوانیان لێ ده‌که‌ن له‌گه‌ل رۆحی ئیسلامی دا یه‌کناگرنه‌وه.
10 ـــ ئه‌م کۆنگره‌یه له پێناوی گه‌یشتنی هاوکاری مرۆیی بۆ سوریا و رۆژئاوا ، داوا له هه‌موو ولاتانی ناوچه‌که ده‌کات که ده‌وازه‌کانی سنوره‌کان بکه‌نه‌وه.
11 ــ هه‌موو ئه‌و شه‌ر و جه‌نگانه‌ی که له هه‌رێمه‌که و چه‌ندین ده‌ڤه‌ری دیکه‌ی جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه و مه‌زهه‌بی به‌رێوه‌ده‌برێن ، مه‌ترسی مه‌زنن ، ئه‌م ره‌وشه‌ش به واتای دورکه‌وتنه‌وه‌یه له به‌هاکانی ئیسلامی گه‌ردونی ، ئاشتی و دادپه‌روه‌ری ،پێویسته هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تمدارانه که زیان له یه‌کێتی گه‌لان ده‌ده‌ن ده‌ست له‌و کردارانه به‌رده‌ن .
12 ــ سیاسه‌ت و ئه‌زمونه ئیسلامیه‌کان له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌لگه ، باوه‌ری ، دین و که‌لتوره جیاوازه‌کان له سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی سازکراوه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش پێویسته هه‌ستیاریه‌کانی ، عه‌له‌وی ، ئه‌رمه‌نی ، سوریانی و ئێزدی و هه‌موو کۆمه‌لگا له‌به‌رچاو بگیرێت ، ماف و ئازادیه‌کانیان گره‌نتی بکرێن.
13 ـــ کۆنگره‌که‌مان له‌شوێنی ئایینێک که ده‌سه‌لاتداری و ده‌وڵه‌ت پێشده‌خات ، زهنیه‌تی ئیسلامی یه‌کسانی به‌بنه‌ما ده‌گرێت و زۆرداری له‌سه‌ر ئایین و باوه‌ڕییه‌کان قبول ناکات . په‌روه‌رده و فێربوونی ئایین وه‌ک قوتابخانه‌ئایینیه‌کان ده‌بێت کۆمه‌ڵگا به‌رێوه‌ی ببات و ئاسته‌نگییه‌کان نه‌مێنن . کۆنگره‌که‌مان له‌که‌سایه‌تی مه‌لا عه‌بدولڵا تۆفیق ، شێخ سه‌عید و سه‌عیدی کورد ستایشی ته‌واوی زانیایانی ئایینی ده‌کات که بۆ ئیسلامێکی حه‌قیقی ره‌نجیان داوه .
14 ــ ئه‌م کۆنگره‌یه له شوێنی سه‌رمایه‌داری ، بیری ئیسلامی دادوه‌ر ، دیموکراتی ، یه‌کسانی و ئازادی به گرنگ ده‌بینێت.
ئه‌و په‌یامه‌ی که له‌لایه‌ن به‌رێز عه‌بدولڵا ئۆجالان ئاراسته‌ی کۆنگره کرا گرنگ و پیرۆز بوو . بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز ئۆجالان چالاکانه‌تر به‌شداری پرۆسه‌ی ئاشتی ببێت به نزاکانمان پیشتگیری ئازادی به‌رێزیان ده‌که‌ین و ئازادی بۆ ده‌خوازین
PM:03:18:12/05/2014