دەرهێنەری فیلم کارتۆنی تۆم و جێری کۆچی دوایی کرد

دیزاینەر و دەرهێنەری فیلم کارتۆنی تۆم و جێری کۆچی دوایکرد.

 

ڕۆژنامەکانی چیک بڵاویانکردەوە" جین دیچ، دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی کە دەرهێنەری فیلم کارتۆنی (تۆم و جێری)یە، لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا و لە شاری براگی پایتەختی چیک کۆچی دوایی کردووە".

 

جین دیچ لە ساڵی ١٩٢٥ لە ئەمریکا لە دایکبووە، لە ١٩٥٩ سەردانی وڵاتی چیکی کرد لەگەڵ (زیدینکا ناجماۆڤا) هاوسەرگیری کرد هەر لەو وڵاتەش مایەوە،  هاوکات دیچ، یەکێکە لە بەناوبانگترین دەرهێنەرەکانی جیهان و بەتایبەت لە بواری کۆمیدیادا، لە بەناوبانگترین کارەکانیشی دەرهێنانی فیلم کارتۆنی (تۆم و جێری)ی و هەروەها فیلم کارتۆنی (مۆنرۆ)یە، ناوبراو باوکی سێ کوڕ بوو، هەر سێ کوڕەکەی لە بواری فیلم کارتۆن کار دەکەن.

 

جێی باسە دیچ لە ساڵی ١٩٦١ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلم کارتۆنی (مۆنرۆ) وەک  باشترین فیلم کارتۆنی کورت بەدەستهێناوە.

 

 



PM:04:14:20/04/2020