حکومەتی عێراق: مووچە کەم ناکەینەوە

حكومه‌تی‌ عیراق ره‌تیكرده‌وه‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه‌ یاخود پاشه‌كه‌وت بكرێت.

 

لەبەیاننامەیەکدا ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم ئەو لێدوانانەی ڕەتیکردەوە، کە باس لە گۆڕینی سیستمی مووچە، یان کەمکردنەوەی یاخود پاشەکەتنکردنی زۆرەملەی موچەی فەرمانبەران دەکەن.

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا داواش لەسەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن و پێگەی هەواڵەكان دەكات بێجگەلە پێگەی پەیوەندییە رەسمییەكانی  ئەمیندارێتیەكە لەڕێگەی پێگەی رەسمی ئەمیندارێتییەكە یان لاپەڕەی متمانەپێكراوی فەیسبوك لەو رێگەیانەوە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و راگەیەنراو و لێدوانەكان بكەن.

 

ئەو ڕوونکردنەوەیەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە، عەلاء فەهد وتەبێژ بە ناوی نوسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەتەوە لە ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندبوو، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی دۆخی ئابوری و نزمبوونەوەی نرخی نەوت و ئەو قەیرانانەی وڵاتی پێدا تێپەڕدەبێت، وەزارەتی دارایی چەند پێشنیازێک تاوتوێ دەکات سەبارەت بە گۆڕینی سیستمی موچە.

 


PM:07:10:20/04/2020