شانەی قەیرانەکانی کۆشکی سپی: کۆرۆنا لە ژێر تیشکی خۆردا بەزووی دەمرێت

شانەی قەیرانەکانی کۆشی سپی ئەمەریکا کە تایبەتە بە دۆسیەی کۆرۆنا، گەیشتۆتە ئەو راستیەیە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر پلەیەکی بەرزی گەرماو شێداردا بمێنێتەوە.

بیل بریان بریکاری ئاسایشی نیشتمانی لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ دا لە کۆشکی سپی وتی" ڤایرۆسەکە بە زووی لەبەر تیشکی خۆردا لە چەند خولەکێکدا دەمرێت".

هەروەها وتیشی " تەمەنی ڤایرۆسەکە لە ژێر تیشکی خۆردا دادەبەزێت بۆ نیوەی تەمەنی لە کەشێکی ئاسایی خۆیدا.

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی زۆر دەژی لە کەشێکی ووشکی دوور لە تیشکی خۆر.  

هەندێک توێژینەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ڤایرۆسەکە بۆ ماوەی ٦٠ خوولەک دەمێنێتەوە ئەگەر تیشکی خۆری بەری نەکەوێت. 

 


AM:11:35:24/04/2020