بکوژانی کچەکەی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی دەستگیرکران

ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بکوژانی کچە ٢٠ ساڵەکەی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانیان دەستگیرکرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکد ئاماژەی بەوەکردووە" پاش ئەوەی شەوی ٢٦ی ئەم مانگە کچێک لە ماڵێکدا لە گەڕەکی چوارچرا بە فیشەک کوژرا کە ماڵی بکوژەکەیە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەکی کەمداو کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر تۆمەتباران و ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە دەستگیربکرێن".

ڕوونیشکردووەتەوە، لەئێستادا سێ تۆمەتباری ڕووداوەکە ڕاگیراون کە یەکێیکان لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣ و ئەوی دیکەشیان لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٧ و  تۆمەتباری سێیەمیش کە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٤، بەپێی مادەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە بە تۆمەتباران بووە و تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.


 



PM:12:57:28/04/2020