تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە نەماوە".
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دوای چاودێری و وەرگرتنی چارەسەر، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 کە لە نەخۆشخانە بوون چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشکرد" لە ئێستادا هیچ تووشبوویەک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی نەماوە".