لە بارەی کێشەی تەقەکردن لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو کێشەی بەهۆی کەسێکەوە دروستبووە کە پلەی لیوا بووەو قسەی نەشیاوی بە پۆلیس وتووەو دواتر دەستگیرکراوە.
ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری رووداوه‌كه‌ی به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری خسته‌ڕوو، وتی" ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٣٠:٣٠ خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ رووداوێك له‌ناو شاری سلێمانی روویداوه، هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن چوون به‌هانایانه‌وه و چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، به‌ڵام كه‌سێك كه پله‌ی لیوایه و په‌یوه‌ندی بهكێشهكهوه نه‌بووه ته‌ده‌خولی كردووه و قسه‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن كردووه".
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە درێژەی قسەکانی وتیشی"دواتر كێشه دروستبووه، هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه و ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری كراون، دواتر چه‌ند كه‌سێك له نزیك بنكه‌كه ته‌قه‌یان كردووه، له‌ئه‌نجامدا پۆلیسێكمان به‌فیشه‌ك بریندار بووه، دوو پۆلیسی دیكه‌شمان به‌سووكی برینداربوون".
ئاشکراشی کرد" ئێستا چوار كه‌س ده‌ستگیركراون كه پێكهاتوون له باوكێك و دوو كوڕ و برازایه‌كی، هه‌روه‌ها سكاڵامان له‌سه‌ر تۆماركردوون و رووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه‌و لێیان خۆش نابین. هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر دوو ئوتومبیل و دوو ده‌مانچه‌دا كه به‌و كه‌سانه بووه".