لە شاری هەولێر شەڕ لە نێوان دوو برادا دروستبوو کوژرا و بریندار هەیە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ لە پارێزگای هەولێر شەڕ لە نێوان دوو برا دروستبوو کە هەردووکیان پۆلیسی هاتووچۆن، لە ئاکامدا کوژرا و برینداری لێکەوتەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو برایە  پۆلیسی هاتووچۆن بەهۆی کێشەیەکی نێوانیان بووەتە دەمەقاڵێیان کاتێک یەکێک لە براکان ئەوی دیکە بریندار دەکات وا دەزانێت مردووە، ئەویش کاتێک دەچێتەوە شوێنی دەوامی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەیە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە، بەڵام تا ئێستا پۆلیس هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە، هەروەها بریندارەکەش گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

PM:01:16:08/05/2020