"سپی" هۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەی سبەینێی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات

بڕیار بوو سبەینێ شەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە شاری هەولێر کۆببنەوە، بەڵام بەهۆکارێکی نەزانراو کۆبوونەوەکە دواخرا، "سپی" هۆکارەکەی بڵاو دەکاتەوە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی سازبکرێت، ئەم کۆبوونەوەیەش بۆتە هۆی دواکەوتنی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی.

 

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، لەسەر داوای نیوە زیاتری ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاردراوە کۆبوونەوەی پارتی دوابخرێت تا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی سازدەکرێت.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی-دا باسی بارودۆخی هەرێم و عێراق دەکرێت، هەروەها پێشهاتەکانی کۆبوونەوەی پەرلەمان و پارێزبەندی سەندنەوە لە پەرلەمانتاری کۆمەڵ (سۆران عومەر) و هاوکات پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی، ئەمە جگە لە وەی کە باس لە بارو دۆخی عێراقیش دەکرێت بە تایبەت لە دوای دەست بەکاربوونی مستەفا کازمی، وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی حکومەتی عێراق. 



PM:01:55:08/05/2020