خولی ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە


بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یارییەکانی خولی ئیتاڵیا دەستپێبکاتەوەو جارێکی تر چالاکییەکان بە بێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجام بدرێتەوە، ئەمەش پاش قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

رۆژی چوارشەممە رابیتەی خولەکە کۆبووەوەو لەگەڵ یانەکان رێککەوتن لە ١٣/٦/٢٠٢٠ جارێکی تر ئامادەکارییەکان دەستپێبکاتەوە، بەڵام دەبێت حکومەتی ئیتاڵیا و وەزارەتی تەندروستی رەزامەندی بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکە دەرببڕن.
خولی ئیتاڵیا لە مانگی سێی رابردووەتەوە راگیراوە تا ئێستا هیچ یارییەک ئەنجام نەدراوە، بڕیارە لە ١٨ی ئەم مانگە مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجام بدرێتەوە و ئێستا یانەکان راهێنان بە جیا دەکەنەوە.

پاش تەواوبوونی ٢٦ هەفتە، یانەی یۆڤانتۆس پێشەنگی داگیرکردووەو یانەی لازیۆ دووەمەو ئینتەرمیلان لە پلەی سێیەم دێت.
 


AM:11:23:14/05/2020