به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر برنجی روسی له‌ناوده‌به‌ن كه له‌بازاڕه‌كاندا به برنجی كوردی ده‌فرۆشرێت.
هاوڕێ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كه له ناوچه‌ی كانی به‌ردینه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (10) تۆن برنجی روسیدا ده‌گرێت".
وتیشی" له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كه تێبینی هه‌بونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان له‌ناو برنجه‌كه‌دا كراوه، پاش پاككردنه‌وه و خاوێنكردنه‌وه‌ی به نرخی برنجی كوردی له‌بازاڕ و سه‌رشه‌قامه‌كان ساغده‌كرێته‌وه".
رونیكرده‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی، به‌فه‌رمان كه گشتاندنی بۆ كردوه و تیایدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته رو كه ئه‌و خۆراكانه‌ی ماوه‌یان به‌سه‌ر ده‌چێت یان شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین، بۆ خواردنی مرۆڤ شیاو نییه و هه‌روه‌ها به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌ش نایه‌ت وه‌ك ئالیك ده‌رخواردی ئاژه‌ڵ بدرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد" به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان، ته‌واوی برنجه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".