لەبارەی خۆپیشاندانەکانی دهۆکەوە سێ لایەنی چەپی کوردستان راگەیاندێکیان بلآوکردەوە

خلە راگەیەندراوێکدا سێ لایەنی چەپی کوردستان دەڵێن "مافی تەواوی خەڵکی کوردستان بۆ دەڕبڕینی ڕاو و بۆچون بە هەموو شێوازەکانی کاری جەماوەری دەکات، و لەو ڕوانگەیەوە خوپیشاندانی مامۆستیان لە دهۆک لە ڕۆژی 16ی ئایاردا بە مافێکی سرۆشتی دەزانێت و ناکرێ تاوانی دەستی دەرەکی بدرێتە پاڵ خۆپیشاندەران".

 
هەر سێ لایەنی شیوعی و زەحمەتکێشان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوا دەکەن "دەسبەجێ تەواوی خۆپیشاندەران ئازاد بکرێن، و پێویستە لایەنەکانی دەسەڵات لە جیاتی خەریکبوون بە ململانێی لاوەکی، بیر لە ژیان و گوزەرانی خەڵک بکەنەوە و رێز لە مافی ڕادەڕبڕین بگرن و ڕێگا لە خۆپیشاندانی دیموکراتی و مەدەنی و ئاشتیانە نەگرن، و کارەکانی حکومەت بۆ گۆڕانکاری لە سیاسەتی ئابوری بێت بۆ ئەوەی قورسای قەیرانی ئابوری نەکەوێتە ئەستۆی خەڵکی زەحمەتکێش و کەم دەرامەت".

 
پاشنیوەرۆی ١٦ی ئایار فەرمانبەر و مامۆستایانی دهۆک گردبوونەوەیەکی هێمنانەیان سازکرد، بەلآم هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە زیاتر لە ١٠٠ چالاکوان و میدیاکارو مامۆستاو فەرمانبەریان دەستگیرکرد.




AM:01:28:17/05/2020