لەسەر ڕێگای هاتووچۆی کەرکوک - داقوق ئۆتۆمبێلێک بە شەش سەرنشینەوە کەوتە نێو ئاوی پرۆژەی داقووقەوە، تا ئێستا چوار سەرنشینیان کە منداڵن بێسەروشوێنن.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو ئۆتۆمبێلە خێزانێكی شەش كەسی تیابووە و بە ئۆتۆمبێلەكەوە كەوتوونەتە ناو پرۆژەیەكی ئاو، دایک و باوکەکە رزگارکراوون و بههۆی خراپی باری تهندروستییانهوه له ئێستادا له نهخۆشخانه، بەڵام چارەنووسى منداڵەکان بەنادیارى ماونەتەوە.
تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان هیچ زانیاریەكیان لە بارەی رووداوەكە و وردەكارییەكەی بڵاونەكردووەتەوە.