لەبارەی ئەو هەموو تۆمەتبارانەی پارێزگاری دهۆک بەرامبەر خۆپئیشاندەران و لایەنە سیاسیەکان، پەرلەمانتاری یەکگرتوو دانیشووی دهۆک، هەڵز ئەحمەد دەڵێت " فەرهاد ئەتروشی وەك وتەبێژی لقی پارتی قسە دەكات نەك پارێزگاری دهۆك".
لە چاوپێکەوتنیك لەگەڵ کەناڵی یەکگرتوو، هەڵز ئەحمەد پەرلەمانتاری یەكگرتوو وەڵامی فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆكی دایەوە كە رایگەیاندبوو: حزبە سیاسییەكان هانی مامۆستا و فەرمانبەرانی دهۆكیان داوە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
ناوبراو دەڵێت "فەرهاد ئەتروشی وەك وتەبێژی لقی پارتی قسە دەكات نەك پارێزگاری دهۆك."