عبدالرزاق شەریف لەبارەی ئەو هۆنراوەیەکە کە بڵاوکراوەتەوە لە کوردستانی نوێ ڕوونکردنەوە دەدات

عبدالرزاق شەریف سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هونراوەیەکی لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" من کەسێکی نا حیزبیم ، هیچ پەیوەندییەکی ڕێکخراوەییم بە هیچ حیزبێکەوە نیە". 

 

عبدالرزاق شەریف، ڕاگەیەندکار و سیاسی لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" من بە شانازییەوە دەڵێم زیاتر لە سی ساڵی تەمەنم لە ناویەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا، بە کاری ڕێکخستن، پێشمەرگایەتی، دوای ڕاپەڕینیش ئیداری و ئەمنی و ئیعلامی بەڕئ کردوە، لە هیچ کام لەو وێستگانەی ژیانم پەشیمان نیم و بە چاک و خراپییەوە بە بەشێک لە ژیانی خۆمی دەزانم".

 

عبدالرزاق شەریف ڕاشیگەیاندووە" ئەمڕۆ، لە ڕاگەیاندنەکانی ( ی ن ک ) ەوە، شیعرێکی من بۆ یادی دامەزراندن، بڵاوکراوەتەوە، ئەو شیعرە هی ئەو سەردەمە کۆنەیە و دە ساڵ پێش ئێستا نوسراوە، بە دڵنیاییەوە بەشێکە لەو مێژوە".

 

نابراو هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا جەختیشیکردۆتەوە: ئێستا من کەسێکی نا حیزبیم، هیچ پەیوەندییەکی ڕێکخراوەییم بە هیچ حیزبێکەوە نیە. 

 

عبدالرزاق شەریف دەشڵێت" لە مێژوی ئەو سی ساڵەشدا، هەر کارێکم بۆ یەکێتی کردبێ و ئەنجامدابێ من بە موڵکی خۆیانی دەزانم و ئەوان ئازادن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا، دەکەن". 



PM:01:01:31/05/2020