نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ دانیشتوی دەربەندیخان لە ماڵی خوشکەکەیدا خۆی دەخنکێنێت.
موقەدەم هیوا کەریم جوامێر، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی ڕایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای دەربەندیخان لە ماڵی خوشکەکەی کچێک خۆی خنکاندووە و دواتر پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە لە رووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە لە رووداوەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد" کچەکە ناوی (ع.ح.ب) لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٧و دانیشتووی شارۆچکەی دەربەندیخانە و دایکی لە ژیاندا نەماوە و باوکی ژنی دووەمی هێناوەتەوە و هیچ کێشەیەکی خێزانیشیان نەبووە".