رەگەزنامەی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

رەگەزنامەی سلێمانی ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوەو داوا لەهاووڵاتیان دەكات بۆ ئەو مەبەستانەی لای خوارەوە نەبێت سەردانیان نەكەن.

دەقی ئاگاریەكە:

 

لە رۆژی یەكشەممە بەرواری 14-6-2020 لەسەر بریاڕی بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی عیراق لەبەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كرۆناو نەبوونی دەوام لەپارێزگاكانی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی مامەڵەی كارتی نیشتیمانی ھاووڵاتیان و ھەروەھا پێدانەوی كارت بە ھەموو شێوەێەك رادەوەستێت

جگە لەپێدانی
( سورە قەیدی ئەلكترونی و سورە قەیدی دەستی )
(تەئكیدی راستی و دروستی )
( تەئكیدی زەواج و تەئكیدی قسام شەرعی)بۆ دادگاكان
داواكارین لە هاووڵاتیانی جگە لەم ئیش و كارانە زیاتر بۆ مەبەستی تر سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی مەكەن و لەكاتی سەردان كردن مەرجەكانی تەندروستی رەچاوبكەن بۆ خۆپاراستن بەبێ دەست كێش و دەمامك ناچارین هاووڵاتیان نەكەینە ژوورەوە بۆ فەرمانگەكان لەبەر سەلامەتی هەموان
تكایە ئەم پۆستە لای خۆتانەوە بڵاوی بكەنەوە بۆ ئەوی ھاوڵاتیان ئاگاداربن سەردانی فەرمانگەكان نەكەن سوپاس بۆ ھاوكاریتان




PM:06:34:13/06/2020