عێراق ژمارەیەکی بەرزی گیان لەدەستدانی بە کۆرۆنا تۆمار کرد

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ١٤٦٣حاڵەتى توشبوون و ٨٣ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە". 

 

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٤٦٣ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٨٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٥٦٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

 

تائێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ٤١٣هەزار و ٩٦٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیە ٢٥ هەزار و ٧١٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ١١ هەزار و ٣٣٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٨٥٦  گیانیان لەدەستداوە.

 
 


PM:08:07:18/06/2020