وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی دەرکردووە کە بەپەلە داوای لیستی مووچەی هەموو یەکەکانیان بۆ بنێرێن، بەمەرجێک رێژەیەکی بەرچاوی لێ کەم بکرێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریە باوەڕپێکراوانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ داوای ناردنی کۆی مووچەی یەکە ئیداریەکانی کردووە بە کەمکردنەوەی ٣٤% دا، واتە هەر یەکەیەکی ئیداری کۆی مووچەکەی چەندە لە ٣٤% لێ کەبکرێتەوەو بنێردرێت بۆ وەزارەت.
داواکەی وەزارەت بەپەلەیە، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە، شەممە کۆبوونەوە لەسەر ئەو داتایانە دەکرێت.
لە کۆبوونەوەی دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران، وەک لە راگەیاندنەکاندا بڵاوکرایەوە کەمکردنەوەی مووچە کارمەندانی ئاسیی و پلە نزمەکان ناگرێتەوە.