لە گەرمیان ئافرەتێک و لە سەیدسادق پیاوێک بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ ٢١ی حوزەیران گیانی لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بەردەوامە، کەمێک لەمەوبەر ئافرەتێکی ٤٣ ساڵە لەئیدارەی  گەرمیان لە شارۆچکەی کفری گیانی لەدەستدا، لە شارۆچکەی سەیدسادقیش کە دەکەوێتە نێوان سلێمانی و هەڵەبجە پیاوێکی تەمەن ٥٥ ساڵە گیانی لەدەستدا.

 

ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٢٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها٩ گیانیان لەدەستدا:
١ هەولێر، ٥ سلێمانی، ١ ڕاپەڕێن، ١ گەرمیان، ١ هەڵەبجە.



AM:11:30:21/06/2020