سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستدا

ئەمڕۆ دووشەممە سێ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا.

 

عەبدوڵا ئەحمەد سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە، ئەو سێ كەسە دوو پیاو و ئافرەتێكن و هەموویان خەڵكی سەنتەری شاری سلێمانین، زیاتر لە هەفتەیەكە لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە".

 

یەکێک لەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، عەتا چاوشین، هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی و کوردستان بووە.

 

لە پارێزگای سلێمانی هەریەکە لە هونەرمەندان، یاسین قادر بەرزنجی، ئازادی مەحموودە فەندی و نەرمین کاوانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

تائێستا لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار و ٨٦٥ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە هەزار و ٣٩٢ توشبوو چاكبوونەتەوە و ١١١ كەسیش دوای تووشبوونیان گیانیان لەدەستداوە.



PM:07:44:22/06/2020