قائیمقامیەتی سەیدسادق رایگەیاند" ئەمڕۆ پێنج شەممە ژن و پیاوێک کە خەڵکی ئەو قەزایەو دەوروبەری ئەو شارۆچکەیان بۆ هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا"
دەقی راگەیاندنەکە..
دوو حاڵه‌تی مردن به ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا.
دوو توشبوی تر به ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا، که ژنێکی ته‌مه‌ن (٥٢) ساڵه و دانیشتووی قه‌زای سیدسادقه ، له‌گه‌ڵ پیاوێکی ته‌مه‌ن (٥٥) ساڵ که دانیشتوی ناحیه‌ی سروچکی سه‌ر به قه‌زای سیدسادق ، پاش داخڵ بوونیان بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەست دا ، لە ئێستادا تیمێکی تایبەت بە ناشتنی مردوانی کۆرۆنا سەرگەرمی بە خاک سپاردنیانن
ئه‌مه حه‌وته‌مین حاڵه‌تی گیان له ده‌ست دانه له قه‌زای سیدسادق
پاش، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان، داواکارین له هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، خۆپارێزی ته‌واوی بکه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی
قائمقامێتی قه‌زای سیدسادق
٢٥ - ٦ - ٢٠٢٠