نرخی نەوت نزمدەبێتەوە

ئەمڕۆ ٢٩ی حوزیران نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە پرنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی دابەزینی بەخۆوە بینی.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٠ دۆلارو ٢٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. دوێنێ لە کاتی داخستن بە ٤٠ دۆلارو ٣٩ سەنت بوو. ئەمڕۆ لە کاتیکردنەوەی بازاڕ  بە ٤٠ دۆلارو ٥٠ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٣٧ دۆلاررو ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. لەکاتی داخستن بە ٣٨ دۆلارو ٤٩ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٣٨ دۆلار بوو.



AM:08:25:29/06/2020