سەیدسادق.. گەنجێک بە کۆرۆنا گیان لەدەستدەدات



 
قایمقامێتی قه‌زای سیدسادق رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو توشبویەکی دیکەی کۆرۆنا لە قەزاکە گیانی لەدەستداوە کە تەمەنی ٣٢ ساڵە.


لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سەیدسادق رایگەیاند" توشبویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستداوە، که‌ گه‌نجێکی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵه‌ و دانیشتوی قه‌زای سیدسادقه، پاش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبوانی کۆرۆنا لە سلێمانی شەوی رابردو گیانی له‌ده‌ستداوە".


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە " بەگیان لەدەستدانی ئەو گەنجە ئەوەش هه‌شته‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ستدانه‌ له‌ قه‌زای سیدسادق".


قایمقامێتی قه‌زای سیدسادق داوا له‌  هاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، خۆپارێزی ته‌واوی بکه‌ن.
 


AM:08:30:01/07/2020