وتەبێژی فەرمی حکومەت: یاسای چاکسازی چووە بواری جێبەجێکردن

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" یاسای چاکسازی چووە بواری جێبەجێکردن و ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک بڕیاری چاکسازی پەسەندکران".

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرۆسەی چاکسازی کۆبوەوە و بڕیاریدا بە گوێرەی یاسا چاکسازی و  رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی پڕۆسەکە دەستپێبکات و یەکێک لە هەنگاوە سەرەکییەکان یەکخستنی کاروباری سەرجەم خانەنشینان دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان".

 

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل راشیگەیاند" لەسەرەتاوە کەمکردنەوەی مووچە 34% بوو، بەڵام سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پارە قەرزبکات بۆ ئەوەی 21% بێت. ئەم رێژەیەی ئێستاش بەتەنها بۆ ئەم مانگەیە". 

 

جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بەردەوام دەبین لە پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی یاساکە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکراشیکرد، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە دەبێت سەرجەم کۆمپانیاکان باج بدەن و ئەو باجانەی لەسەریانە دەبێت بیگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.

د.جوتیار عادل وتیشی" هەفتەی داهاتوو دەچێتەوە بەغدا و بڕیاردراوە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بەردەوام بن". 

 



PM:06:32:01/07/2020