کچە گۆرانیبێژی ناسراو، ماریا هەورامی ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوەو لەو رێگایەوە فانەکانی بەسەر دەکاتەوە.
ماریا لە تٶڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لەو ڤیدیۆیەدا بەبەراورد بە جاران باریک و لاواز و لەشولار رێک دەردەکەوێت و، پێدەچێت ئەم ماوەیەی خۆی لاواز کردبێتەوە.
ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە..