٢٩٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا و ١٤٠ تووشبووش چاکبوونەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمشەو چوارشەممە بڵاویکردەوە، لە کۆی  ٢٢٤٧ پشکنین کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ گومانلێکراوان ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ٢٩٤ پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە و ١١ کەسیش گیانی لە دەستداوە. 

دەقی ڕاگەیەندراوی تەندروستی هەرێم ژمارە (١٣٤): 

 

1. کەرەنتین:  (٥١٥ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٢٨٧ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٣ شوێنی جیاواز (٢٢٠ هەولێر)،(١٦٤ سلێمانی)، (٩٠٣ دهۆك).
2. پشکنین:  (٢٢٤٧ پشکنینی نوێ) 
(٦٤٧ هەولێر)، (٧٥٣ سلێمانی)، (٥٨٢ دهۆك)، (٢١٥ گەرمیان)، (٥٠ هەڵەبجە).
3. تووشبوو:  (٢٩٤ تووشبووی نوێ)
(٥٧ هەولێر)
(١١٤ سلێمانی، ٧٤ گەرمیان)
(٢٩ دهۆك)
(٢٠ هەڵەبجە)
4. چاکبوون:  (١٤٠ چاکبوون)
(١٠١ هەولێر)
(١٨ گەرمیان)
(١١ ڕاپەڕین)
(٥ دهۆك)
(٥ هەڵەبجە)
5. مردن:  (١١ مردن)
(٤ هەولێر)
(٣ سلێمانی)
(٤ گەرمیان) 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٧٥٦٧ هاوڵاتی (١٦٢٨٠ دەرچوو)
پشکنین ١٥١٩٩٥  (٦٧١٠٨ هەولێر، ٤٩٥٢٥ سلێمانی، ٣٤٠٦٤ دهۆك، ١٢٩٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٨٤٢٨  (٢٠٠٨ هەولێر، ٥٩٢٩ سلێمانی، ٢٥٧ دهۆك، ٢٣٤ هەلەبجە)
چاکبوون ٣٠٠٨  (١٣١٥ هەولێر، ١٤٠١ سلێمانی، ١٧٣ دهۆك، ١١٩ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٥١٣٨  (٦٥١ هەولێر، ٤٢٩٢ سلێمانی، ٨٤ دهۆك، ١١١ هەلەبجە)
مردن ٢٨٢  (٤٢ هەولێر، ٢٣٦ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٨ تەمووز ٢٠٢٠



PM:08:09:08/07/2020