وێنە.. فەرمانبەرێکی دەستەی گەشتوگوزار بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

فەرمانبەرێکی گەشتوگواز بەناوی " رێبوار شوکر مەحمود) کە فەرمانبەر لە دیوانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا.


 دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رۆژی٣١  ی تەموز رایگەیاند کە ئەو کارمەندەیان گیانی لەدەستداوەو سەرخۆشی خۆشی بە کەسوکارەکەی راگەیاندووە.

 
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە هەڵكشان و داکشاندایە، سەرەتای هەڵکشانی لە پارێزگای سلێمانییەوە دەستی پێکرد، ئێستا لەوێ تا ڕادەیەک لە رێژەیەکدا راوەستاوە، بەڵام چەند رۆژێکە لە هەولێر لە بەرزبوونەوەدایە، هەرچی دهۆکە دۆخی باشە.

 


AM:01:09:01/08/2020