درەنگانی شەوی ڕابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٣.٢ پله رێخته‌ر له قه‌زای سەیدسادق ڕوویدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامێتی قەزای سەیدسادق ڕایگەیاند" بومەلەرزەیەک به گوڕی ٣.٢ پله قه‌زای سەیدسادق و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاندووە، ناوەندی روودانی لە قەزای پێنجوێن بووە بە دووری ٣٨ کیلۆمەتر و قوڵی ١٦ کیلۆمەتر.
دوێنش کاتژمێر ١٢:١٦ خولەک لە قەزای خانەقین و گه‌یلانی غه‌ربی له پارێزگای كرماشان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥٠١ پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا، هاوكات چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه نه‌فتخانه بوو و قوڵایی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی خانه‌قین ١٠ كیلۆمه‌تر بوو.