سەرۆكی رووسیا رایگەیاند" بەمزوانە وڵاتەكەی دەستدەكات بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، لە تاقیكردنەوەكەدا كچەکەی خۆی ڤاكسینەكەی تاقی كردەووە".
ڤیلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا له لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەمزووانە وڵاتەكەی دەستدەكات بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی كۆرۆنا بەشێوەیەكی فراوان، وەزارەتی تەندروستی ڤاکسینی کۆرۆنای پەسندکردووە".
پوتین دڵنیایی دا له كاریگهری ڤاكسینهكه و هێمای بۆ ئهوهیش كرد، كه یهكێك له كچهكانی بهو ڤاكسینه كوتراوه، بۆیه متمانهی تهواومان به ڤاكسینهكه ههیه.
لە ئێستادا لە دەیان وڵات و لەلایەن سەدان کۆمپانیاوە تاقیکردنەوە لەسەر دروستکردنی ڤاکسین دەکرێت بۆ ئەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی کۆرۆنا بپارێزن.