پۆلیسی ئەڵمانیا لێكۆڵینەوە لە دۆسیەیەك دەكات كە سەردانی ئەردۆغان بۆ ئەو وڵاتە لە خۆپیشاندەران، لەوێنەیەكدا سەرۆك وەزیرانی توركیا بە هیتلەر دەشوبهێنن.
بەپێی رۆژنامەی حوڕەیت، پۆلیسی ئەڵمانیا لەمبارەیەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردوەتەوەو تێیدا ئاماژە بەوە دەكات لەكاتی سەردانی ئەردۆغان بۆ ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێكی هێمنانە كراوە، بەڵام یەكێك لەخۆپیشاندەران وێنەیەكی ئەردۆغانی هەڵگرتووە كە تێدا بە هیتلەر شوبهێندراوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەو خۆپیشاندەرە دەكات كە ئەو وێنەیە هەڵگرتووە.