سلێمانى.. خزمەتگوزاریەکانى نەخۆشخانەى منداڵانی فێرکاری راگیرا

نەخۆشخانەى منداڵانی فێرکاری لە شاری سلێمانی بەهۆى مانگرتنى پزیشاکانەوە  خزمەتگوزاریەکانى راگرت.

 

لەوبارەیەوە نەخۆشخانەی دكتۆر جمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكاتەوە، لە ئێستادا بەهۆی مانگرتنی پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پزیشکانی خولاو لە نەخۆشخانەی  دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی ناتوانین خزمەتگوزاری وەک پێویست پێشکەش بکەین .

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" بەداخەوە ناچارین بڵێین تکایە تا مانگرتنی ئەو پزیشکانە کۆتایی دێت سەردانی نەخۆشخانەکەمان مەکەن بۆ چارەسەرکردنی منداڵەکانتان".

 

جەختیشیكردوەتەوە: لەوانەیە لەنەبوونی ئەو  پزیشكانە دەوامی نەخۆشحانە پەكی بكەوێت و لەوانەیە ژیانی منداڵەكانتان بكەوێتە مەترسیەوە.



PM:01:07:13/08/2020