هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایەی ئاشکراکرد کە لە سیدەکان بەبۆردومانی تورکیا گیانی لەدەستدا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایەی ئاشکرا کرد کە لە هێرشە ئاسمانییەکەی ١١ی ئاب لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان گیانی لەدەستدا.

 

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشکرایکرد" شەهیدەکە ناوی مورات کالکۆیە و ناوی رێکخراوەیی عەگیت گارزان بووەو لە دایکبووی بەرپرسی خواکوڕکی هەپەگە بووە". 

 

دەقی راگەیەندراوەکەی هەپەگە:

 

"لە راگەیێنراوەکەی رۆژی ١٢ی ئابدا رامانگەیاندبوو کە لە ١١ی ئابدا هاوڕێمان عەگیک گارزان کە یەکێکە لە فەرماندەکانی هەرێمی خواکورک و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق چاوپێکەوتنی ئەنجامدا، لە ئەنجامی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کە هێزەکانی عێراقی بە ئامانج گرتبوو، شەهید بووە. ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە؛

نازناو: عەگید گارزان

ناوی تەواو: موراد کالکۆ

شوێنی لەدایکبوون: قەرس

ناوی دایک و ناوی باوک: خەزال – نورەدین

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠٢٠ / خواکورک

وتەی رێبەر ئاپۆ کە دەڵێت، 'ئێمە وەکو هەڵکۆڵین بە دەرزی ئەم بزوتنەوەیەمان لە هیچەوە دروست کرد' ئەمە مێژووی کورتی تێکۆشانی ئازادییە. پەکەکە بزوتنەوەی سەرفرازی گەلێک کە لە خەودا بوو، هەروەها بە فەلسەفەی ژیانی نوێی رێبەر ئاپۆ، هۆشیار کردەوە. قارەمانە پێشەنگەکانی ئەم تێکۆشانە پیرۆزە لە دژوارترین هەڵومەرجدا، خۆیان راڤە کرد و زەمینی تێکۆشانیان بونیادنا. شەهیدبوونی هاوڕێمان عەگید گارزانیش ئەم راستیە دەخاتە روو.

هاوڕێ عەگید گارزان لە شاخەکانی کوردستان تەمەنێک تێکۆشا و لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردستاندا بوو بە خاوەنی رەنجێکی گەورە. هاوڕێ عەگید لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری قەرس لەدایک بوو، لە ساڵی ١٩٩٣ لە هەرێمی خەرزان بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لەو رۆژی بەشداریکردنیەوە تا رۆژی شەهیدبوونی، خاوەنی خۆڕاگریەکی بێوچان بوو. هاوڕێ عەگید پەروەردەی پراکتیکی سەرەتایی گەریلایەتی لە خەرزان تەواو کرد و دواتریش ١٨ ساڵ لە زاگرۆس گەریلایەتی کرد. دوای ئەو ئەزموونە، رووی لە بۆتان کرد. هاوڕێ عەگید لە ناوچەکە بە کەسایەتیەکی رەنجدەر و وابەستەبوون بە هەڤاڵانیەوە، دەناسرایەوە. لە ماوەی ٢٧ ساڵی گەریلایەتیدا بەشداری لە چەندین چالاکیدا کرد، چەندین جار بریندار بوو، بەڵام رۆژێک لە رۆژانیش دوور نەکەوتەوە لە شاخە ئازادەکان. بە وابەستەبوون بە شەهیدان و رێبەرایەتی و گەلی کوردی خۆڕاگرەوە، هەمیشە لە بەرەکانی پێشەوەدا بوو.

سەرەخۆشی خۆمان بە تایبەت ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێ عەگید و بە گشتی ئاڕاستەی هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیشمان دووپات دەکەینەوە کە بەو رۆحە خۆڕاگریەی هەڤاڵ عەگید پێیداین، تێکۆشانمان دەگەیێنینە سەرفرازی."



PM:05:10:13/08/2020