لە کەرکوک دوو کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تەندروستی كەركوك گیان لەدەستدانی دوو تووشبووی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی  دوو کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی کەرکوک ئاشکراشیکردووە: هەر لەو ماوەیەدا ٤٦ کەس کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون چاکبوونەتەوەو پەتاکەیان تێپەڕاندووە.

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە شەش هەزار و ٧٠١ حاڵەت و ٣٠٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا سێ هەزارو ٨٦٦ هاوڵاتی چاکبونەتەوە. 


AM:09:50:14/08/2020