ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو مێرمنداڵی کورد دەستگیرکران

هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە سەوڵاوا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو مێرمنداڵی خەڵکی گوندی "بۆڕیەر" یان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی(هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئاب هێزەکانی ئیدارەی سەوڵاوا هەڵیانکوتاوەتە سەر گودنی (بۆڕیەر) و دوو مێرمنداڵیان بە ناوەکانی (ئاریا ئەمینی تەمەن ١٦ ساڵ و هەورام اندری تەمەن ١٧ ساڵ) یان دەستگیر کردووە". 

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاندووە" هێزە ئەمنیەکان کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانی ترس و دڵەڕاوکێیان خستووەتە ناو گوندی بۆڕیەر و ماڵی باووکی ئەو دوو مێرمنداڵەیان گەمارۆ داوە و تەنانەت لەکاتی دەستبەسەر کردن ئیزنیان نەداوە کە جلەکانیان لە بەر بکەن". 

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە" کە ئاریا و هەورام بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردسانییەکانی دژی حکوومەت دەستبەسەر کراون". 


PM:01:02:19/08/2020