وێنەی لێدانی پەرلەمانتاری کاوە عەبدولقادر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئاب لە هەولێر لەکاتی هەوڵدان بۆ رێکخستنی خۆپیشاندانێک لەلایەن نەوەی نوێ و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنییەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشدەکرێتە سەر پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ.

 
لەو وێنانەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری نەوەی نوێ دەردەکەوێت کە پشتی شوێنێ لێدانێکی زۆری  پێوەیە. 


ئەو دەستدرێژییە لە کاتێدایە کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبێت پەرلەمانتار پارێزبەندی هەبێت لە نەچوونە بەردەم دادگا و گێچەڵپێکردن و دەستدرێژیکردنە سەر.

 

ئەمرۆ لە زۆر شوێنی کوردستان نەوەی نوێ و هەندێک لایەنی چەپ و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی خۆپیشاندانیان دژی دۆخی ئابوری و گەندەڵی سازکرد، بەلآم هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر و دهۆک رێگریان کرد لە سازدانی و لە دهۆک ٣٣ رۆژنامەوان و چالاکوان دەستگیرکران.

 

 


AM:12:32:23/08/2020