وێنەی.. وێنەیەکی ئەستێرەی تۆپی پێ رۆناڵدۆ هاوڕێ کچەکەی ١١ ملیۆن بینەری دەبێت

ئەستێرەی تۆپی بورتگال و جیهان، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەتی ئینستاگرام زۆر چالاکە هەمیشە وێنە کەسیەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە، چەند وێنەیەکی لەگەڵ هاوڕێ کچەکەی بڵاوکردۆتەوەو لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا زیاتر لە ١١ ملیۆن بینەری هەبووە.

 

رۆناڵد ۆ کە ئەمساڵ زوو یانەکەی ( یۆڤانتیس ) لە خوولی ئەورپا کرایە دەرەوە، ماوەیەکە دەیەوێت لە ڕێگای کەنارەکانی دەریاوە لە یەختەکەی و لەگەڵ هاوڕێکەی جۆرجینا رۆدیجیری ئەرجەنتینی نیگەرانی دەکردنیان لە خوولی یانەکانی ئەوروپا لە بیر بکات.

 

لە ئێوارەیەکی زەردەپەڕی کەنار دەریاکە لە یەختەکەیدا لەگەڵ هاورێکەی جۆرجینا، رۆناڵدۆ بۆی نووسیووە" دوو رێگات لەبەردەمدایە، من یان ئەو دیمەنەی زەردەپەڕ، هەڵبژاردە باشەکە بکە"، لەگەڵ ئەم قسانەدا وێنەیەکی ماچێکی خۆشەویستیان بڵاوکردۆتەوە.

 

رۆناڵدۆ لە تۆڕی ئینستاگرام یەکمینەکانی جیهانەو فۆلەورێکی زۆر زۆری هەیەو هەر وێنەیەکش کە بڵاویدەکاتەوە بە ملیۆنان بینەری هەیە.

 

 



PM:02:53:23/08/2020