تەندروستی کەرکوک: حەوت تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تەندروستی كەركوك ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی حەوت تووشبووی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 
 
به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٦ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌".

ڕاشیگەیاندووە" هەر لەو ماوەیەدا حەوت کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٩١ هاوڵاتی دیکەش کە هەڵگری پەتاکە بوون چاکبوونەوەو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە". 

تا ئێستا كۆی تووشبووان لە پارێزگای کەرکوک گەیشتوەتە هەشت هەزار و ٣١٤ حاڵەت و ٣٦٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا چوار هەزارو ٩١١ هاوڵاتی چاکبونەتەوە. 
 


PM:06:48:23/08/2020