هەپەگە: لە سنوری شیلادزێ بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمانکردەسەر بارەگایەکی تورکیا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند" لە سنورى شیلادزێ گەریلاکانیان بەفڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکى سوپاى تورکیا".

 

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" یەکینەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە ٢٠ی ئابدا کاتژمێر ٠٨:٣٠ لەدژی قەڕەقۆلی سرەی سوپای داگیرکەری تورک لە شێلادزێی سەر بە ناوچەی ئامێدی دهۆک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا تەقەمەنی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەسترابوو و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئامانجی خۆی پێکاوە. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز سزادراون بەڵام ژمارەیان نەزانراوە".

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: ئەم چالاکیە سەرکەوتووە کە لەلایەن یەکینەکانی بەرگری ئاسمانی ئێمەوە ئەنجامدراوە، بۆ یادی شەهید دۆغا زیلان شەهیدی یەکەمی یەکینەکانی ئاسمانی و بۆ پشتگیری بەرخۆدانی گەریلاکان لە حەفتانین ئەنجامدراوە.

 

ڕاشیگەیاندووە" ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، چەند جارێک شاخی ڕۆست-یان لە ناوچەی گۆشین-ی خواکوڕک و مەیدانەکانی کارکەر و ساجا-یان لە هەرێمی زاپ بۆردومانکردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو بۆردومانەوە، ئاگر لە مەیدانی کارکەر کەوتەوە بەڵام هیچ زیانێک بەر گەریلاکانی پەکەکە نەکەوتووە.



PM:10:11:24/08/2020