وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتانیانەوە تا ئێستا نەتواندراوە تەرمەکانی ڕووداوەکەی نێوان دوکان-ڕانیە بناسرێنەوە".
د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندرستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ هەینی روداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادن لەسەر رێگەی دوکان-رانیە رویداوە، بەهۆی ئەوەش کە رێژەی سوتانیان زۆر بووە، نەتوانراوە ناسنامەی ئەو چوار هاوڵاتیەی لە روداوەکەدا گیانیان لەدەستدا بناسرێنەوە و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: کە ڕێژەی سوتانەکەیان بەشێوەیەکە تا ئێستا نەیانتوانیوە بیانناسنەوە و بۆشیان دەرنەکەوتووە خەڵکی کوێن، هیچ کەسیش سەردانی نەکردوون و پەیوەندیی پێوەنەکردوون بۆ وەرگرتنەوەیان.
د.یاد نەقشبەندی ڕاشیگەیاند" ئەگەر پێویست بکات ڕێکاری دیکە دەگرینەبەر بۆ دۆزینەوەی کەسوکاریان، ئەوەش لەڕێگای تۆماری کامێرای بازگەکان و بڵاوکردنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە".
وتیشی" داوا له‌هاووڵاتیان و كه‌سوكارو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ناسنه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن و سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری له سلێمانی بكه‌ن".
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له سه‌ر رێگاى دووکان بۆ رانیه روداوێکى هاتووچۆ له نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و چوار که‌س که سه‌رنشینى یه‌کێک له ئۆتۆمبێله‌کان بوون به‌هۆى گڕگرتنى ئۆتۆمبێله‌که‌وه سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.