سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
گەندەڵیەکی بواری خوێندنی ماستەرو دکتۆرا ئاشکرا دەکرێت
د. لەتیف مستەفا شارەزای بواری یاسایی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، دەڵێت" گەندەڵی ھەموو بوارەکانی گرتۆتەوە ، بەڵام لەھەموویان ئازار بەخشتر گەندەڵی زانستیە، بەناھەق لە کۆلێژ وەرگیراوەو تەخەروجی کردوە بەتەسکیەی حیزبیش لەماستەرو دکتۆرا وەرگیراوەو تەواویشی کردوەو کراویشە بە پرۆفیسۆری یاریدەدەرەیش !!".
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەناونیشانی " گەندەڵی زانسیتی "، د. لەتیف مستەفا نووسیوویەتی " لە گفتوگۆی یاسایی تایبەت بە ھەڵبژاردن ، ناوئەکەوێ و لەخۆیەوە قسەئەکات، لەئاخاوتن و قسەکانیەوە ، ھەستی ئەوەت لا دروست دەکات کە زانیاریەکەی نەک ھەر ھی ئەوە نیە ماستەرو دکتۆرای ھەبێ ، بەڵکو ھی بەکالۆریۆسیش نەبوو ، چونکە لۆجیک لەقسەکانیدا نەبوو ، ھەندێ لەبنەما سەرەتاییەکانی ئوسوڵی قانون « مەدخەل» یشی نەدەزانی، کەچی خۆشی زۆر پێ مسەیتەر بوو، بەرگری لەشتێکی ناراست دەکرد وەک ئەوەی راستی یاسایی رەھا بێت تەنھا لەبەر بۆچونی سیاسی ، کەچی لەدوای دانیشتنەکەو دوبەدوو جۆرێکی تر ئەدوا باشە ئەبێ حاڵی ئەو خوێندکارانە چۆن بێ کە ئەم و دەیەھای وەک ئەم وانەیان پێ دەڵێنەوە".
ئەو باسی ژیانی خۆی دەکات، ئەو دەمەی بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرتووە، دەڵێت "وەک ئیحتیجاجێک بۆ ئەو تێکدانەی بە سیستماتیک لەخوێندنی باڵا لەلایەن حیزبەوە دەکرا و تا ئێستاش بەردەوامە ، ساڵی ٢٠٠٨ پێشنیازم کرد بۆ مامۆستای بەڕێزم خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دکتۆر عەبدولرەحمانی سەرپەرشتیارم کە دوای ئەنجامدانی گفتوگۆی دکتۆراکەم و قبوڵ کردنی ، لەبەر چاوی ڕاگەیاندنەکان بیسوتێنم بەلکو ببێتە ھۆکارێک بۆ ڕاگرتنی ئەو مەھزەلەیە و بەخۆیاندا بچنەوە ، بەڵام ڕەوانشاد رازی نەبوو وتی ئەوە جوھدی ھاوبەشی نێوان مامۆستای سەرپەرشتیارو قوتابیە ھەر ھی خۆت نیە، تۆ بەشی خۆت دەسوتێنی من بەشی خۆم ناسوتێنم، وتیشی سەد نامەی واش بسوتێنی ئەمانە بەخەیاڵیاندا نایەت چونکە پیاوی دەوڵەت و یاسا نین و ھەر خەمی خۆیان ھەیە.".
ئەو پۆستەی لەتیف مستەفا لە کاتێکدایە کە رۆژ بەڕۆژ ئاستی زانستی زانکۆکان و مامۆستایانی زانکۆ و خاوەن بڕوانامەکان لە دابەزیندایەو، هیچ کاتێک بەسەردەمی رژێمی پێشووشەوە ئاستی زانستی و مامۆستاکان بەمشێوە نزمە نەبووە.
PM:12:32:29/08/2020
زانکۆکان
ئاستی خوێندن
سودانی لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت
قوباد تاڵەبانی سەرکۆنەی دەکات
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ڕائول گۆنزالێز بیر لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید دەکاتەوە!
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
Spee Media