بەهۆی دەستدرێژی سێکسیەوە بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستگیر دەکرێت



پۆلیسی ئەمەریکا رایگەیاند بەرپرسێکی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکانیان لە عێراق و میسر دەستگرکردووە، بەتۆمەتی پێدانی مادەی بێهۆشکەر و دەستدرێژی سێکسی لە عێراق و میسر و ئەمەریکا.

 


رۆژنامەی نیۆرک تایمز رایگەیاند " کەریم کورانی ٣٧ ساڵە کە پۆستی لە بواری یارمەتییە مرۆیەکان و گەشە پێداندا لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٨ دا هەبووە، کچانی بە مادەی بێهۆشکار کردووەو دواتر دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەریان.

 

 
بەپێی ئەو بەڵگانەی لەدادگای مانهاتن لە نیویۆرک پێی تۆمەتبار کراوە، کورانی تۆمەتبارە بە دەستدرێژی بەلایەنی کەمەوە بۆ سەر ٦ ژن لە ساڵی ٢٠١٦ دا. 

 

 
پۆلسی ئەمەریکی راگەیاند کە چوار شەممە لەشوێنی نیشتەجێبوونی لە نیوجێرسی کورانی دەستگیرکراوە.




PM:04:55:03/09/2020